وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8 هه‌زارو 270 كەس تووشیپه‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 24 ی شوباتی 2021 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8 هه‌زارو 270 كەس تووشیپه‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 73 كەسیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان لە دەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 598 هەزار و 875 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.
سیما سادات لاریئه‌وه‌شی خسته‌روو، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 59 هەزار و 736 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.