حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو لیژنه‌یه‌كیان بۆ لامه‌ركه‌زى پێكهێناوه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و به‌كردار ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕبكه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 24 ی شویاتی 2021 ،جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ى لامهركهزىهوه ڕایگه‌یاند ، حكومه‌تى هه‌رێم كابینه‌ى نوۆیهم یه‌كێك له بڕگه گرنگه‌كانى ڕایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ ئهوهد بوه كه ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕبكرێتهوهو پێیان وایه ئه‌مه له خزمه‌تى هاووڵاتیاندایه، ده‌یانه‌وێت له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێى بكرێت .
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه له كه‌سانى پسپۆڕ له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون كه‌له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان كۆده‌بێته‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانن مۆدێلێك بێننه كایه‌وه كه له خزمه‌تى گشتى بێت و بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دژیه‌ك نه‌بێت و وتیشی ده‌یانه‌وێت ئه‌م مه‌بده‌ئه به‌كردارى بخرێـه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه پێشتر هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاندبوو، كه له بابه‌تى دابینكردنى بودجه بۆ پارێزگاكان پێشتر له 95ى پرۆژه‌كان وه‌زاره‌ته‌كان بڕیاریان لێده‌داو له 5% پارێزگاكان ئێستا ئه‌مه پێچه‌وانه بوهتهوهو به‌هه‌نگاوێكى باشى لامه‌ركه‌زى باسى كرد.