بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانی دژی سزادانی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسەكەی دەڤەری بادینان خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت و داوای بەشداری چین و توێژەكان دەكرێت.
عادل حەسەن چالاكوانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمرۆ پێنج شەممە لەشاری سلێمانی دژی سزادانی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسەكەی دەڤەری بادینان خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بەكات و شوێنی خۆپیشاندانەكە، ووتی: خۆپیشاندانەكە كاتژمێر (2:00) پاشنێوەرۆ لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تیایدا ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هاوڵاتیان بەشداردەبن.
جێگەی باسە پێشتر لەلایەن دادگاوە سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج چالاكوان و ڕۆژنامەنوسی سنوری دهۆك دەركراو سزادانەكەش كاردانەوەی ناوخۆی و دەرەكی لێكەوتەوە.