ڕەشەباكەی سلێمانی تاكەی بەردەوام دەبێت؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕەشەباكەی سلێمانی تاكەی بەردەوام دەبێت؟ لەكوردیو بیزانە

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەپێی پێشبینیەكان سبەی هەینی بەراورد بە ئەمڕۆ پێنج شەممە خێرایی ڕەشەبا كەم دەبێتەوەو كاریگەی وەك ئەمڕۆ نابێت.

ئاسۆ شێخ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: بەهۆی دەرئەنجامی جیاوازی پەستان لە شەوی ڕابردوەوە خێرایی با چالاك بوەو گەرچی بەردەوام با لەناوچەكە هەیە، بەڵام پێشبینی دەكەین بۆ سبەی هەینی خێرایی با كەم ببێتەوەو سەرەتایی هەفتەی داهاتوو كۆتای دێت.

جێگەی باسە شەوی ڕابردوو ڕەشەبایەكی بەهێز شاری سلێمانی و بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە هەندێك ناوچەكە زیانی بە درەخت و سەوزایی گەیاندووە.

 

هه‌واڵی گرنگ