تا ئێستا زانیوتە ئەم بەنداوە كاریگەری لەسەر خولانەوەی زەوی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تا ئێستا زانیوتە ئەم بەنداوە كاریگەری لەسەر خولانەوەی زەوی هەیە

بەنداوی سێ رێرەوەكە  كە گەورەترین بەنداوی جیهانەو گەورەیی بەنداوەكە تەنانەت كاریگەری كردۆتە سەر خاوكردنەوەی خولانەوەی زەوی، بەنداوەكە لەسەر روباری یانگسی چینە كە درێژترین روباری ئاسیایە و روبارەكە وەك شادەماری ژیان و شارستانیەتی چین دادەنرێت .

لەساڵی 1994 دەستكراوە بەدروستكردنی بەنداوەكەو لە ساڵی 2003 تەواوكراوە و چل هەزار كارمەند كاریان تێداكردوە ،گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبایە لە جیهانداو كارەبای 80 ملیۆن كەس دابین دەكات .

بەنداوەكە پێنج جار لە گەورەترین بەنداوەكانی ئەمریكا گەورەترەو تێچووی بەنداوەكە 31 ملیارە دۆلارە و توانای گلدانەوەی 9 ملیار مەتر دووجا ئاوی هەیە.

بری ئەو شیش و چیمەنتۆیەی كە تیایدا بەكار هاتووە بەشی دروستكردنی 62 بورجی وەكو ئیڤڵ دەكات.

بینایەی بەنداوەكە 181 مەتر بەرزەو درێژیەكەی 2335 مەترەو پانیەكەی 115 مەترە و درێژی دەریاچەكەش 600 كیلۆ مەترە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ