بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت: لەسەر كۆپیكردنی پارەی جۆری (100$) سەد دۆلاری كە بڕەكەی (5600) پێنج هەزار و شەش سەد دۆلار بووە، سێ كەس دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بڵاویكردەوە: له بەرواری (17/2/2021) دوای ئەوەی لە لایەن كەسێكەوە ئاگادار كراین كە ماتۆڕیكی فرۆشتووە بەكەسێك دواتر بۆی دەركەوتوە كە پارەی ساختەی وەرگرتووە.
ئەوەشی خستەڕوو: دەستبەجێ هێزاكانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق بە فەرمانی دادوەری ڵێكۆلینەوەی ئاسایشی شارەزوور بە پێی ماددەی (281 لە ی.س) توانیان تۆمەتباری سەرەكی دەستگیربكەن كە هەستاوە بە كۆپیكردنی پارەی جۆری (100$) سەد دۆلاری كە بڕەكەی (5600) پێنج هەزار و شەش سەد دۆلار بووە واتە (56 گەڵا) ، دواتر مامەڵەی پێوەكردووە ، دوای لێكۆڵینەوە دەركەت كە پارەكەی لای كەسێكی تر كۆپی كردووە ، بۆیە هێزەكانمان تۆمەتباری سێیەمیش دەستگیردەكەن ، هەر سێ تۆمەتبارەكە بەناوەكانی (ش . م . ف) و (پ . ك . ح) و (پ . ب . ع) پەڕواوی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە .