لەبارەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی هەینی و شەممە روونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی هەینی و شەممە روونكردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: رۆژانی هەیینی و شەممە، بانكەكان دەوام دەكەن، تاوەكوو هەموو لایەك مووچەی خۆیان وەردەگرن.

مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی راگەیاندووە: بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی ڕای گەیاندووە، سبەینێ هەینی و ڕۆژی شەممە وێڕای پشووی فەرمی، بەڵام بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی شوباتی فەرمانبەران، كراوە دەبن.

بەڕێوەبەری گشتیی بانكە بازرگانییەكان گوتیشی: دەبێـت لە كاتی سەردانیكردنی بانك لەلایەن فەرمانبەران و لێژنەكانی مووچە ڕەچاوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بەستنی ماسك بكرێت.

بەپێی خشتەی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، سبەینێ هەینی 27-2-2021 موچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی پەروەردە،سامانە سروشتییەكان،كاروكاروباری كۆمەڵایەتی،ئەوقاف و كاروباری ئایینی،پلاندانان،داد،پیشەسازی و بازرگانی،گواستنەوە و گەیاندن،خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ