وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزارو 74 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 27 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزارو 74 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه دوو هەزارو 271 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 27 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له پارێزگای بەسڕە بووه كه ژمارهیان 629 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای ئەنبار بووە كه 6 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای نەجەف بووە كە 4 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.