سەرۆك وەزیرانی هەرێم زانیاری لەسەر هێرشە موشەكیەكەی هەولێر ئاشكرا دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆك وەزیرانی هەرێم زانیاری لەسەر هێرشە موشەكیەكەی هەولێر ئاشكرا دەكات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێم لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر رایگەیاند: ئەو لایەنە دەستنیشانكراوە كە هێرشە موشەكیەكەی كردە سەر هەولێر.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێم لە ڕێو رەسمی كردنەوەی شەقامی 150 مەتری هەولێر لەبارەی دواین زانیاریەكان لەسەر بكەرانی هێرشە موشەكیەكەی سەر هەولێر ڕایگەیاند: ئەنجامی زۆرباش لە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشەکەوە بەدەستهاتون و لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق ئەو زانیاریانەمان بەراورد كردون كە بەدەستهاتوون لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتیشی: تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و نەگەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام ئەو لایەنەی هێرشە موشەكیەكەی كردە سەر هەولێر دەستنیشانكراوە.


هه‌واڵی گرنگ