سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: پەبەندین بە دانەوەی ئەو قەرزو شایستە داراییانەی كۆمپانیاكان كە لای حكومەت هەیە، هەركات قەیرانی دارایی تەواوبوو شایستە داراییەكانیان دەدرێتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێم لە ڕێو رەسمی كردنەوەی شەقامی 150 مەتری هەولێر ڕایگەیاند: سەرجەم ئەو بەڵێندەرو خاوەن كۆمپانیایانە دڵنیا دەكەینەوە كە پارەیان لای حكومەتە و لەسەر ئەركی خۆیان پڕۆژەكانیان جێبەجێ كردووە، حكومەتی هەرێم پابەندە بە دانەوەی قەرزو شایستە داراییەكانیان، دوای تێپەڕبوونی ئەو قەیرانە داراییەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گوتیشی: بەهۆی ئەوەی حكومەت توشی قەیران هاتووە وەكو پێویست نەمانتوانیوە تەمویلی ئەو پڕۆژانە بكەین كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ كراون، بەڵكو زۆربەی كارەكان لەسەر ئەركی كۆمپانیاكان كراون.