وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، 171 پزیشکی کاتی ڤێتێرنەری دەکرێنە هەمیشەیی.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: بە ھەوڵی وەزارەتی کشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، توانرا دامەزراندنی پزیشکە ڤێتێرنەرییە کاتییەکان لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بکرێن بە ھەمیشەیی.
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گوتیشی: لە 5 ی ئەم مانگەوە بڕیارەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، بەڵام دوێنێ چوارشەممە بڕیارەكە بە ئێمە گەیشتووە، کە كۆی گشتی 171 پزیشکی ڤێتێرنەری کاتی دەکرێنە هەمیشەیی.