مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حەفت بڕیاری به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرد یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانە.
لە ڕاگەیەنراوێكی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مسته‌فا كازمی لە حەفت بڕیاری نوێ‌دا ڕێكارە توندەكانی تایبەت بە كۆڕۆنا دەسەپێنێتەوە، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ته‌كانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان راسپاردوه و ده‌سه‌ڵاتی پێداون، ببنه لایه‌نێكی چاو‌دێر له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سزای سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه سه‌رپێچی له بڕیار و رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نیشتمانی ده‌كه‌ن.
هاوكات بڕیار دراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان جگه له دۆسیه‌ی مرۆیی تایبه‌ت و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان.
لە خالیكی دیكەی بڕیارەكانی مستەفا كازمیدا هاتووە، هه‌موو جۆره كۆبونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی نێوان هاوڵاتیان قه‌ده‌غه ده‌كرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكاری پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له چالاكیه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، چونكه ئه‌و چالاكیانه یه‌كێكن له مه‌ترسیدارترین هۆكاره‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێوان هاوڵاتیاندا.
سه‌رۆك وەزیرانی عێراق داوای له‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان كرد، كارئاسانی بۆ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بكه‌ن و گرنگی پێبده‌ن، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه له‌كۆتایی نزیكده‌بێته‌وه، چالاكییه په‌روه‌رده‌یییه‌كان پێویستیان بهئینتهرنێتێكی به‌هێز هه‌یه كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی پهكنهخات.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و نیشتمانی، په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها تاوه‌كو رۆژی 8-3-2021 به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و به‌ره‌چاوكردنی دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.