وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، توركیا پلانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنوری نوێ و دروستكردنی هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه.
پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناسر حسێن به‌نده‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا، عادل قه‌ره ئیسماعیل ئۆغلو، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخانی توركیا رایگه‌یاند: پلانی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنوری نوێیه له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا، جگه له‌وه‌ش له‌هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
عادل قه‌ره ئیسماعیل ئۆغلو گوتیشی: توركیا ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق دروستبكات به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابوری، له‌و روه‌شه‌وه قۆناغی داهاتوو، قۆناغی دیدار و په‌یوه‌ندی نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی هه‌ردو وڵات ده‌بێت، ئامانجی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش، باشتركردنی خۆشگوزه‌رانی و بژێوی گه‌لی عێراق و توركیا ده‌بێت.