هەنار بخۆن بۆ ئەم نەخۆشیانە دەرمانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەنار بخۆن بۆ ئەم نەخۆشیانە دەرمانە

 

 

هەنار یەكێكە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بەكۆمەڵێك ئاوێتەی خۆراكی گرنگ، ڤیتامین، كانزاكان، دژە ئۆكسان ‌و ڕێژەیەكی زۆر لەئاو هەروەها پڕۆتین ‌و شەكر‌و ڕیشاڵیشی تێدایە، بۆیە خواردنی كۆمەڵێك سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە:

1. هەنار پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و دەمارەكان دەكات.

2. بەهۆی ئەو ئەنزیمانەی كە تێیدایەتی ڕێگری لە لاوازبوونی ئێسك دەكات.

3. خواردنی هەناری قەبارە مامناوەند وا دەكات مرۆڤ ئارەزووی خواردنی لەلا دروست ببێت.

4. هەنار ڕێژەیەكی زۆر لەدژە ئۆكسانی تێدایە یارمەتیدەرن بۆ ڕزگاربوون لە خانەی شێرپەنجەیی.

5. ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕێكدەخات.

6. پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت هەربۆیە دەتواندرێت لە كاتی توشبوون بە تا سوود لە خواردنی هەنار وەربگیرێت.

7. كرمی ڕیخۆڵە لە ناودەبات بەتایبەتیش لە منداڵاندا.

8. بەردی گورچیلە لەناودەبات، هەربۆیە خواردنی بە شێوەیەكی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لەبەردی گورچیلە.

9. ئەنیمیا یاخود كەمخوێنی چارەسەر دەكات.

10. نیشانەكانی زوو پیربوون دوادەخات، خواردنی وادەكات مرۆڤ بۆ ماوەیەكی درێژ ڕووخساری بە گەنجی بمێنێتەوە.

11. نەخۆشی زەهایمەر چارەسەر دەكات، كە بەچوونە تەمەن مرۆڤ دووچاری دەبێت.

12. خانمان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دەپارێزێت.

13. سەرئێشە چارەسەر دەكات.

14. بەهۆی بوونی پێكهاتەی گرنگ بۆ چاو لەهەناردا، خواردنی بۆ تەندروستی چاوەكان زۆر گرنگە.

15. نەخۆشیەكانی پووك یاخود هەموو ئەو نەخۆشیانەی دووچاری پووك دەبێت چارەسەر دەكات.

هه‌واڵی گرنگ