ژانەسەر پەیوەندی بە خوێن زۆری هەیە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژانەسەر پەیوەندی بە خوێن زۆری هەیە ؟؟

 

 

دیاردەیەك زۆرجار نەخۆشەكان دەپرسن و دووبارە دەبێتەوە پەیوەندی خوێن زۆری و ژانەسەر.

هەندێ جار نەخۆش دەڵێت سەرم دێشیت و دەمەوێت خوێن بدەم، یاخود خوێنم داوە تاكو ژانەسەرم نەمێنێت!

هیچ پەیوەندیەك نیە لەنێوان زۆری خوێن و ژانەسەر، واتا ئەوانەی خوێنیان زۆرە مەرج نیە ژانەسەریان هەبێت هەروەها مەرج نیە ئەوانەی ژانەسەریان هەبێت خوێنیان زۆربێت.

لەحاڵەتی زۆرزۆر دەگمەن روودەدات كەخوێن زۆری ببێتە هۆی ژانەسەر، بۆیە بۆچونێكی هەڵە هەیە لەناوخەڵكدا، بەتایبەت ئەوانەی تووشی گرژەسەر دەبن وابیردەكەنەوە ئەو ژانەسەرەیان پەیوەندی بە خوێن زۆریەوە هەیە كەئەمەش دروست نیە هیچ پەیوەندی پێوەنیە، هیچ پەیوەندیەكی راستەوخۆ نیە لەنێوان گرژەسەرو خوێن زۆری، بەڵام باشە هەر كەسێك پشكنینی خوێن بكات ماوەماوە ئەگەر خوێنی زۆربێت یان كەم.

ئێمە هەردەم ئامۆژگاری و پشتگیری خەڵك دەكەین كەخوێن ببەخشن، ئەوەی لەتوانایدایە، خوێن بەخشین دیاردەكەی مرۆیی باشەو هاوكاری و فریاكەوتنی خەڵكیە، بەڵام مەرج نیە ئەگەر خوێنت بەخشی ژانەسەرت نەمێنێ.

زۆرجار ئەم حاڵەتە بەتایبەت لەو كەسانە روودەدات كە جگەرەدەكێشن، جگەرەكێشەكان بەهۆی جگەرەكێشانیان خوێنیان زۆرە، بۆیە ئێمە ئامۆژگاریان دەكەین زوو جگەرە تەرك بكەن بۆئەوەی خوێنیان زۆر نەبێت، بێگومان جگەرە زیانی زۆرە، بەڵام یەكێك لەزیانەكانی جگەرە خوێنی جگەرەكێشەكە خەست دەكات كە خوێن خەستیش زیانی هەیە، بەڵام هیچ پەیوەندیەكی راستەوخۆ لەنێوان خوێن زۆری و ژانەسەر نیە.

(د.ئازاد حەسەن خدر – پزیشكی بواری دەمارەكان)

 

هه‌واڵی گرنگ