چۆن فشاری خوێن بەشێوەی دروست بپێوین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن فشاری خوێن بەشێوەی دروست بپێوین ؟؟

 

 

فشاری خوێن، ئەو فشارەیە خوێن دەیخاتە سەر بۆڕی خوێن بەرەكان، وە یەكێكە لە نیشانە زیندەگیە گرنگەكانی مرۆڤ، بۆیە پێویستە لەكاتی پێوانی فشاری خوێن، دڵنیا بین لەوەی پێوانەكە دروستە.

چەند هۆكارێك پێویستە بەهەند وەربگیردرێن لەكاتی پێوانی فشاری خوێن:

1. قەبارەی كەفی ئامێرەكە (حجم الكفە) هەڵە بێت، گەر قەبارەی بچووك بێت، ئەوا دەبێتە هۆی زیاد خوێندنەوە، قەبارەی گەورە دەبێتە هۆی كەم خوێندنەوە، بۆیە پێویستە قەبارەكەی گونجاو بێت بەپێی كەسەكە.

2. پێویستە قۆڵ (باسك) بە ئاسۆیی لە ئاستی دڵ ڕا گیرابێت، داگرتنی باسك لە خواروی ئاستی دڵ دەبێتە هۆی زیاد خوێندنەوە، بەرزكردنەوەی باسك بۆ سەروی ئاستی دڵ دەبێتە هۆی كەم خوێندنەوە.

3. شێوازی دانیشتن شێوازی ستانداردە بۆ پێوانی فشاری خوێن.

4. باسك پێویستە هاوكاری كرابێ (جێگیر كرابێت) لەسەر تەنێك وەكو مێز، گەر باسك جێگیر نەكرابێت ئەوا دەبێتە بەرز خوێندنەوەی ژمارەكەی ژێرەوە.

5. پێش پێوانی فشاری خوێن وا پێویستە مادەی كافاینت نەخواردبێ وەكو (چایەو قاوە)، پێویستە چاڵاكی جەستەییت ئەنجام نەدابێ، وا دروستە چارەگێك پشوو بدەی دواتر فشاری خوێن بپێورێ، تاكو لە ڕووی جەستەیی و دەروونیش ئارام بیت.

6. وا دروستە جل و بەرگێك لەبەرنەكرابێ كە لە شوێنێ پێوانەكە توندبێ، وە دروستە لەكاتی پێوانەكردنەكە قسەنەكرێت، بۆ دەست نیشاكردنی بەرزی فشاری خوێن، پێویستە فشاری خوێن لە هەردوو باسك پێوانە بكرێ، گەر جیاوازی فشاری خوێن لە نێوان هەردوو باسك زیاتر بوو لە (20) ملم مێركوری، ئەوا پێویستە پێوانەكردنە دووبارە بكرێتەوە، گەر لەكاتی دووبارە پێوانەكردن جیاوازیەكە هەر زیاتر بوو لە (20) ملم مێركوری، ئەوا ژمارە بەرزەكە هەژماردەكرێت.

چەند ڕێگایەك هەیە بۆ دەست نیشانكردنی بەرزی فشاری خوێن،

(١/پێوانەكردن لە كلینیكی پزیشك.

٢/ پێوانەكردن لە ڕێگەی ئامێرێك كە بۆ ماوەی (24) كاتژمێر دادەنرێ لە باسك.

٣/پێوانەكردنی فشاری خوێن لە هەردوو باسك لە بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی (7) ڕۆژ دواتر تێكڕای ڕۆژەكان وەردەگیردرێت)، ڕێگای دووەم و سێیەم دروستتر و زانستی ترە.

زۆر گرنگە دەرمانەكانی چارەسەری بەرزی فشاری خوێن زۆر بە دروستی بەكاربهێنرێ، چونكە بەرزی فشاری خوێن لە هۆكارە سەرەكیەكانی جەڵتەی دڵ و مێشكن !!

(د. هێرش قادر دەربەندی – قوتابی بۆردی عەرەبی (دكتۆرا) – نەخۆشیەكانی هەناو

 

هه‌واڵی گرنگ