هۆكارەكانی زیادبوونی ئازاری ماسولكەو جومگەكان لە كاتی سەرماو زستاندا چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی زیادبوونی ئازاری ماسولكەو جومگەكان لە كاتی سەرماو زستاندا چین ؟؟

 

 

ئەوەی ڕوونە هەتا كەش و هەوا بەرەو سەرما بڕوات و زستان دەست پێبكات، ئەو كەسانەی ئازاری جومگەو ماسولكەیان هەیە، ئازارەكانیان ڕوو لە زیادبوون دەكات.

لەزستانداو لەكەشی ساردو سەرمادا ئازاری ماسولكەو جومگەكان بەگشتی زیاد دەكەن، بەڵام زیاتر ئەو جومگانەی دێشێت ئەژنۆكان و جومگەی حەوزو قولەپێیە، لەڕاستیدا هەتا ئێستا توێژینەوەكان لەسەدا سەد نەیان سەلـماندووە هۆكاری سەرەكی ئەوەی ئازاری ماسولكەو جومگەكان لە زستاندا چین، بەڵام هەندێك لە پزیشكەكان هۆكارەكەی دەگەڕێنەوە بۆ ئەم حاڵەتانەی خوارەوە :

1. لەوەرزی زستان و لەكاتی سەرمادا جەستە هەوڵ دەدات گەرمی خەزن كات و خوێن زیاتر بڕوات بۆ دڵ و سییەكان، لەكاتی ڕوودانی ئەمەدا، ئەو بۆری خوێنانەی لەپەلەكانن گرژدەبن و كەمتر خوێن بچێت بۆیان كەئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم ناوچانە ساردبن و ڕەق بن، كە ئەمەش ئازارو ناڕەحەتی دروست دەكات.

2. یەكێكی تر لەبیردۆزەكان ئەوەیە لەكاتی زستاندا، ئەو گۆڕانەی لە پەستانی هەوادا ڕوودەدات دەبێتە هۆی زیادكردنی هەوكردن لە جومگەكان بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە خۆیان ڕۆماتیزم و كێشەی جومگەیان هەبووە پێشتر، ئەم هەوكردنەش ئازارو ناڕەحەتی و سووربونەوە دروست دەكەن، وەهەروەها دەمارەكان هەستەوەر تر دەبن بۆ هەستی ئازار.

3. كەشی سارد وادەكات ماسولكەكان زووتر گەرمی وونكەن، كەئەمەش دەبێتە هۆی گرژبوون و ڕەق بوونی ماسولكەكان، وە ووزەیەكی زیاتریان پێویستە بۆ هەڵسان بە كارەكانیان كەئەمەش دەبێتە هۆی زیادكردنی ئازار.

4. ووشكبوونەوە بەهۆی سەرماوە: لەبەرئەوەی لەكاتی سەرمادا مرۆڤ ئاو كەمتر دەخواتەوە وەك لە كاتەكانی تر، بۆیە لەشی مرۆڤ تووشی ووشك بوونەوە دەبێت و لەبەرئەوەی ئاو پێكهاتەیەكی گرنگی لینجی نێوان جومگەكانە، كەمبوونەوەی لینجی نێوان جومگەكان كەمدەكاتەوەو بەوەش ئازارو ڕەقبوون دروست دەبێت.

5. هەندێك لە پزیشكەكان دەڵێن، لەكاتی وەرزی زستاندا، خواردنەوە گەرمەكانی وەكو چاو قاوەو نیسكافە، بە ڕێژەیەكی زۆر زیاتر دەخورێتەوە، كە ئەمەش ڕێژەیەكی زۆر كافایینی تێدایە كە دەبێتە هۆی زیادكردنی ئازار لەجەستەدا.

6. چەند توێژینەوەكی تر دەڵێن : لەزستاندا چاڵاكی كەمترە بەگشتی و وەرزش كردن كەمتر دەبێتەوەو خەڵك زیاتر دەنوێت یان ڕادەكشێت و پاڵدەكەوێت لە ژوورەوەو كەمتر دێنەدەرەوە، بۆیە ماسولكەكان تەمەڵ دەبن و جومگەكان ڕەقدەبن لەئەنجامی كەمی جووڵە، كەئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لەكاتی جوڵاندن و هاتوچۆدا.

7. شێداری لەگەڵ سەرما هەردووكیان كاریگەریان هەیە لەسەر زیادكردنی ئازاری جومگەكان هەیە، ئەویش بە هۆی كاریگەرە خراپەكانیان لەسەر تەندروستی ئێسك و كركڕاگەی جومگەكان.

8. لەكاتی سەرمادا ئەو لینجییەی لەناو جومگەكاندا هەیە (synovial fluid) خەست دەبنەوەو بە باشی هاتوچۆ ناكەن لەنێوان جومگەكاندا كە دەبێتە هۆی ڕەقبوون و كرتەكرت كردنی جومگەكان.

9. لەكاتی كەشی ساردا، هەستەوەری دەماری ناو جومگەكان زیاد دەكات، بەهۆی دروستبوونی هەوكردن و لێكخشان بەهۆی سەرماوە.

10. بوونی نەخۆشیە درێژخایەنەكانی وەكو ڕۆماتیزم، شەكرە، ڕایناود سیندرۆم (raynaud's phenomena)، غودە، ئەگەری دروستبوونی ئازار زیاد دەكەن.

(د. هەڤین كەمال شاهـ موحەمەد – پسپۆڕ لە زانستی ئازارو بەنج)

 

هه‌واڵی گرنگ