كۆنگرێس زانیاری لەبارەی هێرشەكەی سوریا ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆنگرێس زانیاری لەبارەی هێرشەكەی سوریا ئاشكرا دەكات

 

 

سەرۆكی لێژنەی كاروباری دەرەوەی گۆنگرێسی ئەمریكا، ستایشی ئەو هێرشە ئاسمانیەی كرد كە فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی كردیە سەر گروپەكانی سەر بە ئێران لە سوریا، وتیشی: ئەو هێرشە پەیامی هەڕەشەو وەبیرهێنانەوەیە بۆ ئێران.

(مایكڵ ماكۆڵ) سەرۆكی لێژنەكە كە هاوكات نوێنەری كۆمارییەكانە لە گۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند، داوام لە ئیدارەكەی (جۆو بایدن) كردووە وەڵامی هێرشەكانی ئەم دواییانە بداتەوە كەكراوەتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان، هەروەها ستایشی دەكەم كە بە تەواوی ئەو كارەی كردووە.

ماكۆڵ ئەوەشی وتووە، وەڵامەكانی لەم شێوەیە، پەیامی هەڕەشەو وەبیرهێنانەوەیە بۆ ئێران و بەكرێگیراوەكانی لە سەرتاسەری جیهاندا كە هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا قبوڵ ناكرێت، سوپاسی سەرۆك و كارمەندانی خزمەتگوزاریمان دەكەم بۆ پاراستنی ئەمریكییەكان لە دەرەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشێكی ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ سەر چەند پێگەیەكی چەكدارانی نزیك لە ئێران لەسنوری سوریا بڵاوكردەوەو رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەكە وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئەو هێرشە موشەكییەی كە كرایە سەر بنكەی هاوپەیمانان لە شاری هەولێر.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پنتاگۆن لەهێرشە ئاسمانییەكەی سوپای ئەمریكادا چەندین پێگەی چەكدارانی كەتائیبی حیزبولڵاو كەتائیبی سەیدولشوهەدا لە رۆژهەڵاتی وڵاتی سوریا كردۆتە ئامانج و ئەو گروپانەشی بە گروپی چەكداری نزیك لە ئێران ناوبردووە.

هاوكات ئاماژە بەوە كراوە كە هێرشە ئاسمانییەكە بە فەرمانی راستەوخۆی (جۆو بایدن) سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامدراوە.

هەروەها بەگوێرەی هەواڵێكی نیویۆرك تایمز لە هێرشەكەدا حەوت بۆمبی (226) كیلۆگرامی بەكارهێنراون.

شەوی (15ی شوباتی 2021) (14) موشەك ئاڕاستەی هەولێر كراو بەهۆیەوە بەڵێندەرێكی هاوپەیمانان كوژراو نۆ كەسی دیكەش برینداربوون كە بەشێكیان ئەمریكین.

 

هه‌واڵی گرنگ