رووسیا هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەكەی ئەمریكا لە سوریا راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رووسیا هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەكەی ئەمریكا لە سوریا راگەیاند

 

 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی هێرشەكەی ئەمریكا بۆسەر هێزەكانی نزیك لە ئێران ڕایگەیاند، چەند خولەكێك پێشتر ئەمریكا لە هێرشەكە ئاگاداری كردوونەتەوە، دەشڵێت، ئەمریكا نیازی نییە سوریا جێبهێڵێت.

(سێرگی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، چەند خولەكێك پێش هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكا لە سوریا، ئاگاداركراینەوە لە هێرشەكە.

لاڤرۆڤ داواشی لە ئەمریكا كردووە پەیوەندییەكانیان دەستپێكەنەوە لەبارەی سوریاوە بۆ ئەوەی هەڵوێستی جۆ بایدنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا لەبارەی سوریاوە ڕوون بێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەپێی هەندێك ڕاپۆرت ئەمریكا هیچ نیازێكی بۆ جێهێشتنی سوریا نییە، مۆسكۆش دەیەوێت لەواشنتۆنەوە ڕوونكردنەوە لەسەر ئەو بابەتە بزانێت.

 

هه‌واڵی گرنگ