هۆكارە سەرەكیەكانی دابەزینی نرخی زێر بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارە سەرەكیەكانی دابەزینی نرخی زێر بزانە

 

 

شارەزایەكی بواری ئابوری هۆكارە سەرەكیەكانی دابەزینی نرخی زێر دەخاتەڕوو ڕایدەگەیەنێت: زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە بازاڕی جیهانی و ناوخۆییدا بە شێوەیەكی خێرا دابەزی و لە ماوەی دوو مانگدا بەرێژەی لەسەدا 13 بەھای خۆی لە دەستدا.

جبار گۆران شارەزایی بواری ئابوری بە كوردیوی راگەیاند: زێڕ یەكێك بوو لە باشترین كاڵاكانی ساڵی ڕابردوو ئەم كانزا زەردە بەرزترین دەسكەوتی ساڵانە لە ماوەی 10 ساڵدا بە خۆیەوە بینی، بەلام لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە بازاڕی جیهانی و ناوخۆییدا بە شێوەیەكی خێرا دابەزی و لە ماوەی دوو مانگدا بەرێژەی لەسەدا 13 بەھای خۆی لە دەستدا و لە رۆژی ھەینی ئەمرۆ بۆ ھەر ئۆنسێك لە زێر 1721 $ دۆلار نزمترین ئاستی تۆمار كرد ، لە كاتێكدا لە 7 ئابی ساڵی رابردوو بۆ ھەر ئۆنسەیەك 2072 دۆلاری تۆمار كردبوو .

ھۆكارە سەرەكیەكانی ئەم دابەزینە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1/ ھاندان و پەرەپێدانی كەرتی وەبەرھێنانی ناوخۆیی ئەمریكا ئەویش لە رێگای 1.9 یەك تریلیۆن و ٩ نۆ سەد ملیار دۆلار بۆ ھاندانی كۆمپانیا بچوك و مامناوەندەكان ئەویش دەبێتە ھۆكاری گەشەكردنی بەرھەمی ناوخۆیی GDP و كەمبونەوەی بێكاری كە لەم مانگەدا بۆ رێژەی لەدا 6.7 دابەزیوە لە كاتێكدا لە مانگی 11 ساڵی رابردوو 7.9 بوو وە پێش بینی دەكرێت ئاستی گەشەی ئابووری ئەمریكا روو لە زیاد بوون بكات و بەھای دۆلاری ئەمریكی بەرز بێتەوە ھەرچەند لە سەرەتادا تا ئاستێك بەھای دۆلار لە بەرامبەر دراوە جیھانیەكان دابەزینی بەخۆیەوە بینی .
لە بەر ئەوە ھەركاتێك ئابووری ئەمریكا گەشە بكات و بەھای دۆلار بەرز بێتەوە لە بەرامبەردا نرخی زێر دا ئەبەزێت .
2/ بەرز بوونەوەی نرخی بۆند ( قەواڵە ) لە ئەمریكا ھۆكارێكی تری دابەزینی نرخی زێرە لە ھەمان كاتدا كاریگەریەكی نەرێنی لە ئیندێكسی بۆرسەكاندا دروست كرد بە تایبەت نرخی پوینتەكانی پشكی نەسداك و داوجۆنس بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزاند .

ساڵی پار وەبەرهێنەرەكان بە لێشاو بەرەو زێڕ دەچون لە كاتێكدا بازاری سەرمایە لە سەر ئابووری غەمگین دا بوو بە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆسی كۆڤید - ١٩
ئەو دیدەی ئێستا ڕێگەی داوە بۆ گەشبینی زیاتری گەشەی ئابووری بە تایبەت لەگەڵ دۆزینەوەی ڤاكسینەكە و خاوبونەوەی خواستی وەبەرھێنەرەكان لە سەر ئەو پەناگە بەنرخەی زێر لە ئێستادا خستنە ڕوو زیاترە لە خواست .

3/ ئەركی گومرگی لەسەر كانزا بەنرخەكان
هۆكارێكی تری كەمبونەوەی نرخی زێڕە بە تایبەت لەهیندستان كە یەكێكە لەو دەوڵەتانەی زۆرترین مامەڵەی زێر دەكات، جوڵەیە نیرمەلا سیتارامان ) وەزیری دارایی بریاری دا گومرگی سەر كانزای زێر لە سەدا ٪‏ 12 دوانزەوە دابەزێنێت بۆ % 5.6 لەگەڵ ئەوەشدا حكومەت بڕیاری دا كە پەرەپێدانی كشتوكاڵی و ژێرخان پیشەسازی بەسەر هاوردەكردنی زێڕدا بسەپێنێ.


ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا بۆرسەكان زۆر ناجێگیرن و شڵەژانێكی زۆری تیادایە پێم وایە بەھەمان شێوە نرخی زێریش لە ئێستادا بە ناجێگیری ئەمێنێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ