سی ئای ئەی بكوژی جەمال خاشقچی ئاشكراكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سی ئای ئەی بكوژی جەمال خاشقچی ئاشكراكرد

ئاژانسی هەواڵگیری  سی ئای ئەی ئەمریکی راپۆرتی خۆی لەبارەی کوشتنی جەمال خاشقجی رۆژنامەنوسی سعودیە بڵاوکردەوە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵگیری  سی ئای ئەی ئەمریکی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە: محمد بن سەلمان جێنشینی سعودیە فەرمانی رفاندن یان کوشتنی خاشقجی داوەو  21 کەس فەرمانەکەی بن سەلمانیان جێبەجێکرد بۆ کوشتنی خاشقجی.

بەپێی راپۆرتەکەی سی ئای ئەی، بن سەلمان خاشقجی بە هەرەشە بەسەر سعودیە دەزانی.


هەر بەپێی راپۆرتەکە سی ئای ئەی ئاشکراشیکردووە کە کۆنترۆڵکردنی دەزگا ئەمنی و هەواڵگیریەکانی سعودیە لەلایەن بن سەلمانەوە، ئەو گریمانە دوور دەخات کە کۆشتنی خاشقجی بەبێ ئەو ئەنجامدرابێت.

 

هه‌واڵی گرنگ