وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕلبردوودا حه‌وت هه‌زار و 975 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون،81 كه‌سى دیکەش بەهۆی په‌تاكه‌وه گیانیانلەدەستداوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27 ی شوباتی 2021 ، د. سیما لارى، وتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له كۆنگریه‌كی ڕۆژناوه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕلبردوودا حه‌وت هه‌زار و 975 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون حه‌وت هه‌زار و 975 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، به‌مه‌ش كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته ملیۆنێك و 623 هه‌زار و 159 کەس
وتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا 81 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 59 هه‌زار و 980 كه‌سه.
هه‌روه‌ها سیما سادات لاری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا ملیۆنێك و 386 هه‌زار و 534 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوەو نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه.