له هه‌واڵێكدا، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆ یه‌كه‌م جار لە مێژووی بەریتانیا، موسلێمانێك بووە سەرۆکی پارتی کرێکارانی سکۆتلەندی، سه‌رۆكی نوێی پارته‌كه‌ش رایگه‌یاند: دەبمە سەرکردەیەک زیاتر گرنگی به‌وشتانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌م، كه یهكڕێزمان ده‌كات نەک ئەو شتەی لێکمان دەترازێنێت.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، "ئەنەس سەروار" لەلایەن پارتی کرێکارانی سکۆتلەندیەوە وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا و، توانی بە رێژەی ٥٧.٦% دەنگەکان بەسەر رکابەرەکەیدا "مۆنیکا لینوندا" سەربکەوێت، کە ٤٢.٤% دەنگەکانی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌مه‌ش سەروار دەبێتە جێگرەوەی "ریچارد لیۆنارد" کە لە مانگی کانوونی دووەم ئه‌مساڵ دەستی لە سه‌رۆكی پارته‌كه کێشایەوە.
دوای هه‌ڵبژاردنیشی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی كرێكاران، لە فەیسبووکی تایبه‌تی خۆی "ئەنەس سەروار" گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بڵاوكرده‌وه رایگەیاند: ئەمە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من، کە ببمە سەرۆکی پارتی کرێکارانی سکۆتلەندی و، دەبمە سەرکردەیەک زیاتر سەرنج دەخەمە سەر ئەو شتەی وەک دەوڵەت یەکمان دەخات نەک ئەو شتەی لێکمان دەترازێنێت.
كورته‌یه‌ك له ژیانی ئەنەس سەروار
ئەنەس لە دایک و باوکێکی مسوڵمانی پاکستانی لە ساڵی ١٩٨٣ لە گلاسکۆ لە دایکبووە، ساڵی ٢٠١٠ دەستبەرداری پیشەکەی بووە، کە پزیشکی ددان بووە و دەستی بە کاری سیاسی کردووە.
لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٤ سەروار وەک جێگری سەرۆکی پارتی کرێکارانی سکۆتلەندی هەڵبژێردراوە و سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بانگەشەی پارتەکەی کردووە بۆ ئەنجامدانی راپرسی لە پێناو سەربەخۆیی سکۆتلەندا.
پێشتریش، محەمەد سەرواری باوکی ئەنەس ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بووە و لەنێوان ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠١٠ نوێنەری کورسی گلاسکۆ بووە لە پەرلەمانی بەریتانیا.