شهممهی رابردوو، لە یهكێك له كهمپهكانی شاری حهسهكه، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە، ئاگر کەوتۆتەوە و، بەهۆیەشهوه سێ كهس گیانیان لەدەستدا و ژمارهیهكی زۆریش برینداربوون.
ئێوارەی رۆژی شهممهی رابردوو، لە کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە، لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا ئاگر کەوتۆتەوە، بەوهۆیهشهوه دوو منداڵ و ژنێک گیانیان لەدەستداوە و، ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی پارێزگای حەسەکە و برینی ١٠ کەسیان سەختە و تەندروستیان ناجێگیرە.
جێگهی باسه، کەمپی هۆل لە رۆژ ئاوای کوردستانە و، لەلایەن ئیدارەی خۆسەری لە رۆژهەڵاتی باکور و باکوری سوریاوە بەڕێوەدەبرێت و نزیکەی ٦٢ هەزار کەسی تێدا دەژی کە ٩٠٪ یان ژن ومنداڵی خێزانی چەکدارە داعشەکانن.