ئاژانسی "روسیا تودەی" لهزاری بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل بڵاویكردهوه، بەپێی ئەنجامی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، ئێران لەپشتی هێرشەکانی رۆژی پێنجشەممەی سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکەوەیە بووه.
بنی گانتز لە لێدوانێکی رۆژنامهوانیدا، ڕایگەیاند: ئێمە دەبێ لە لێکۆڵینەوەکانی خۆمان بەردەوام بین، بەڵام بێ هیچ گومانێک دەتوانین بڵێین کە ئێران لە هەوڵدایە تاکوو زیان بە ژێرخانەکانی ئیسرائیل و هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە بگەیەنێت.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشكردووه، لە کاتی هێرشەکەدا کەشتییەکەی ئیسرائیل نزیکی ئاوەکانی ئێران بووە و ئەمەش هەموو ئەگەر و گومانەکان کە تاران دەستی تێدایە، زیاتر دەکات.
لەمبارەیهشهوە، میدیا ئیسرائیلییهكان بڵاویانكردۆتهوه، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لەم باوەڕەدان، کە سوپای پاسداران هێرشی کردۆتە سەر ئەو کەشتییە بارهەڵگرە و لەو هێرشەدا دوو مووشەک بەکار هێندراوە، بڕیارە کارناسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە ڕۆژدانی داهاتوودا سەردانی ئەو کەشتییە و شوێنی ڕووداوەکە بکەن.
جێگهی باسه، کەشتیی بارهەڵگری "ئێم وی هلیۆس ری" کە لەژێر چاودێریی کۆمپانیای "هلیۆس ڕی" کە بە ئاڵای باهاماوە لە نزیک دەریای عەمان بووە، بە دوو مووشەک هێرشی کرایە سەر و زیانی زۆری بەرکەوت، کەشتییە ئیسرئیلییەکە ٢٨ سەرنشینی هەبووە، بەڵام کەس زیانی پێ نەگەیشتووە.