دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو، ڤاكسینێكی نوێ داوای مۆله‌تپێدانی كرد، رێکخراوی خۆاک و دەرمانی ئەمریکا به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی به به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌دا، ئه‌مش سێیه‌م ڤاكسینه كه له ئه‌مریكا په‌سند بكرێت.
رێکخراوی خۆاک و دەرمانی ئەمریکا، بە فه‌رمی بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای "جۆنسن ئەند جۆنسنی" پەسەند کرد، ئەمە سێھەمین ڤاکسینی دژی کۆرۆنایە، کە لەلایەن ئەمریکاوە بە فه‌رمی پەسەند بکرێت.
ئەم جۆرە ڤاکسینە، بەبەراورد لەگەڵ دوو ڤاکسینەکەی ھەردوو کۆمپانیای "مۆدێرنا و فایزەر" ھەرزانتر دەکەوێت، لەبەرئەوەی دەتوانرێت لەناو بەفرگری ئاساییشدا ھەڵبگیرێت.
ھەردوو ڤاکسینی "فایزەر و مۆدێرنا" تائێستا کاریگەر بوون، بەڵام پێویستە بە دوو دۆز بەکاربھێنرێت، لەکاتێکدا ڤاکسینەکەی کۆمپانیای "جۆنسن ئەند جۆنسن"، تەنھا یەک دۆز بەکاردەھێنرێت.
شایه‌نی باسه، ئەمریکا یەکەمین وڵاتی جیھانە، کە ب فه‌رمی رێگه به به‌كارهێنانی ڤاکسینی "جۆنسن ئەند جۆنسن" ده‌دات.