شاندی هه‌رێم سێ پێشنیازی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شاندی هه‌رێم سێ پێشنیازی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌در له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سێ پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پشكی هه‌رێمی له‌ بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ ی عێراق خستووه‌ته‌ به‌رده‌ست شاندی هه‌رێم، به‌ڵام شانده‌كه‌ هه‌ر سێ پێشنیازه‌كه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ی شوباتی 2021 حەسەن شاكر كەعبی، سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ژمارەیەك پێشنیارمان پێشكەش بە كورد كرد لەپێناو چارەسەری كێشەكەیان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی، لەوانە هەناردەی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ، لەسەر ئەو بنەمایەی ڕێكخراوی ئۆپیك كار لەسەر كەمكردنەوەی پشكی عێراق دەكات لە هەناردەكردندا لەهەر پرۆسەیەكدا كە تیایدا هەناردەی نەوت لەلایەن هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت، هەروەها داوامان لێكردن پابەندبن بە ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە بەغداد، بەڵام ڕەتیانكردەوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر لە لێدوانێكی بۆ سایتی بەغداد لیەوم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،لە پێشنیارێكی دیكەدا، داوامان لێكردن سەرجەم كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم ڕادەستی حكومەتی بەغداد بكەن لە بەرامبەر دانەوەی قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت و هەندێك لە وڵاتان لەسەر هەرێم، بەڵام بەهەمان شێوە ڕەزامەندییان نەدا.

حەسەن شاكر كەعبی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،پێشنیاری سێیەم داوامان لێكردن پاڵاوگەكانی نەوت و دۆزینەوە نوێیەكانی نەوت ڕادەستی بەغداد بكەن، بەڵام وتیان دەستوور دەڵێت پاڵاوگەكان بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن، بەهۆیەوە بودجە تا ئەمڕۆ پەكیكەوتووە و كاریگەری لەسەر سەرجەم عێراقییەكان دروستكردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ