وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8 هه‌زارو 10 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 28 ی شوباتی 2021 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەكۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8 هه‌زارو 10 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 93 كەسیش به په‌تاكه گیانیانلە دەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 631 هەزار و 169 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.
سیما سادات لاری ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 60 هەزار و 73 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.