وەزارەتی خوێندنی باڵا لیژنەی تایبەت بە كەیسی ئەو مامۆستایە پێكدێنێ كە گوتبووی قۆپیەم كردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی خوێندنی باڵا لیژنەی تایبەت بە كەیسی ئەو مامۆستایە پێكدێنێ كە گوتبووی قۆپیەم كردووە

لەبارەی دانپێدانانی ئەو بەڕێوەبەرەی کە ڕایگەیاندبوو بە قۆپیە قۆناغەكانی خوێندنی بڕیوە، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لیژنەیەکیان دروستکردوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و رێگەنادەن بێبەهاکردنی زانست بەمشێوەیە بانگەشەی بۆ بکرێت.

لە وتاری خۆیدا لە مەراسیمی کردنەوەی کۆلێژی زانستە سروشتییەکان لە قەزای چوارتا، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لەبارەی وتەکانی بەڕێوەبەرێکی پەیمانگەیەکی ئەهلی کە رایگەیاندبوو، لە قۆناغی هەشتی بنەڕەتییەوە بەردەوام قۆپی کردوە، ئێمە لە چوارچێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لیژنەیەکمان دروستکردوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین و رێگەنادەین بێبەهاکردنی زانست بەمشێوەیە بانگەشەی بۆ بکرێت،

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی گوتیشی: تەنانەت دامەزراوەکانی راگەیاندن بەرپرسیارێتیان هەیە و نابێت ئەو جۆرە پرسیار و قسەکردنانە بڵاوبکرێتەوە. 


 

هه‌واڵی گرنگ