وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدهگهیهنێت، کە دوای کردنەوەی یەکەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی رمێلە سەربە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، ٦٠ ملیۆن پێی سێجا لە بەرھەمھێنانی غاز لە رۆژێکدا، زیادیکردووە.
ئهمڕۆ یهك شهممه 28 ی شوباتی 2021 وهزارهتی نهوتی عێراق له راگەیەنراوێكدا كه وێنهیهیكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندووه، زیادکردنی ئەو ٦٠ ملیۆن پێی سێجا لە بەرھەمھێنانی غاز، قۆناغی یەکەمە لەو پلانەی کە بە ئامانجی زیادکردنی ١٢٠ ملیۆن پێی سێجا لە بەرھەمھێنانی غاز لە رۆژێکدا، داندراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق له ماوهی ڕابردودا رایگەیاندبوو کە ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا، گەیشتووەتە ٧٧ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن پێی سێجا.
ئەوهش لە کاتێکدایە ھێشتا عێراق بە مەبەستی وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبا، رۆژانە پێنج ملیۆن مەتر سێجا، غاز لە ئێرانەوە ھاوردە دەکات.