لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەسنووری پارێزگای ئەنبار، سەربازێكی سوپای عیراق و چوار چەكداری حەشدی ھۆزەكان كوژران و پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە ئەمڕۆ 28-2-2021، لە رۆژئاوای قەزای حەدیسە روویداوەو هێزێكی هاوبەشی سوپای عیراق و حەشدی هۆزەكانی كردووەتە ئامانج، كە خاڵێكی پشكنینیان لەناوچەكەدا دانابوو.
بەپێی سەرچاوەیەكی سوپای عیراق، ئوتۆمبیلە بۆمبڕێژكراوەكە دوای نزیكبوونەوەی لە هێزە هاوبەشەكە، تەقیوەتەوەو لەئاكامدا سەربازێك و چوار چەكداری حەشدی هۆزەكان كوژراون و پێنج سەربازو چەكداری دیكەش بریندار بوون.