به‌هۆی ژێرئاو كه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یان 41 په‌نابه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست خنكان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌هۆی ژێرئاو كه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یان 41 په‌نابه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست خنكان

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایده‌گه‌یه‌نێت،لە چەند رۆژی رابردوودا 41 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکان.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت 41 کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون، کە لە رۆژی 18ی شوبات وڵاتی لیبیایان بەجێهێشتووە.

دەزگای لوتکە باسی له‌وه‌ش كردوه‌، کۆچبەرەکان پاش دوو ڕۆژ لە گەشتەکەیان بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوتووە و ڕزگاربووەکانیش بە بەلەمێکی ڕزگارکەر گوازرانەوە بۆ سیسیلی – ئیتاڵیا، دوای 15 کاتژمێر لە گەشتەکەیان، شەش کۆچبەر کەوتوونەتە نێو دەریاکە و خنکاون، وە دواتر دوو کەسی دیکەشیان لەکاتی مەلەکردن بەرەو بەلەمی ڕزگارکەر روشتوون گیانیان لەدەستداوە، چيندین کۆچبەری دیکەش لەهەوڵی رزگارکردنی ئەوانی تردا گیانیان لەدەستداوە.

هه‌روه‌ها بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتكه‌، تا ئێستا تەنیا یەک تەرم دۆزراوەتەوە و تەرمی چوار ژن و سێ منداڵیش بێسەرو شوێنە، یەکێک لەو ژنانە منداڵێکی ساوای بەجێهێشتوە.

هه‌واڵی گرنگ