دوای چوار رۆژ لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەمڕۆ یەك شەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی هەرێم هات و بەپێی زانیاریەكانیش لەدوای نەورۆز موچەی مانگی 3 دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 28-2-2021 بەدبەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم هات.
سەرچاوەیەك لە گەنجینەی هەرێم بە كوردیوی ڕاگەیاند دابەشكردنی موچەی مانگی 3 دەكەوێت دوای نەورۆز و لەڕۆژی 25 تاوەكو 30 مانگ دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەندرێت.
بەپێی لێدوانێكی جوتیار عادل وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ، بڕیارە لەماوەی 25 رۆژی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكاتەوە.