ئامادەكاری دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا بۆماوەی (10) ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لەكەركوك جێبەجێ بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی كەركوك 24، حكومەتی عێراق ئامادەكاری بۆ ئەوە دەكات لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بۆ ماوەی (10) رۆژ لەهەفتەی داهاتووەوە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەست پێ بكات.
گرتنە بەری ئەم ڕێو شوێنە دوای ئەوە دێت كە ڕێژەی تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا جارێكی تر لە عێراق بەرز بۆتەوە.