پێكوتەی كۆڕۆنا هەڕەشەیە لەسەر قرش
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێكوتەی كۆڕۆنا هەڕەشەیە لەسەر قرش

 

 

چاڵاكوانانی ژینگە، بە گرنگی و بایەخەوە باس لە ترسی لەناوچوونی هەزاران قرشی دەریاكان دەكەن بەو پێیەی ئەو ڤاكسینە نوێیەی كە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزراوەتەوە پشت دەبەستێت بە جۆرە زەیتێك كە لە لەشی ماسی قرش وەردەگیرێت.

سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، یەكێك لە گرنگترین ئەو ماددانەی كە بۆ دروستكردنی پێكوتەی دژی (كۆڤید – 19) بەكاردێت، ماددەی (سكوالین) ە كە جۆرە زەیتێكی سروشتیەو لە جگەری ماسی قرش بەرهەمدەهێندرێت.

لە ئێستادا ماددەی سكوالین وەكو ماددەیەكی یارمەتیدەر بەكاردەهێندرێت لە بواری پزیشكیدا، بە هۆی ئەوەی كە پێكهاتەكەی دەبێتە هۆی زیادكردنی چاڵاكی پێكوتەكان و زیاد كردنی بەرگری لەش.

هەروەها كۆمپانیای بەریتانی (گلاسكۆ سمس كلاین) لە ئێستادا ماددەی سكوالینی وەرگیراو لە ماسی قرش بەكاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ئەنفلەوەنزا.

لەمانگی پێنجی ڕابردوودا كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەدا نزیكەی یەك ملیار پێكوتە لەو ماددەیە بەرهەمدەهێنێت بۆ بەكارهێنانی لەدروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنادا، وە كۆمپانیاكە پێویستی بە (3) هەزار ماسی قرش هەیە بۆ دەرهێنانی یەك تۆن لە ماددەی سكوالین.

بۆ دوركەوتنەوە لە قوربانیدانی زیاتر بە ژیانی قرشەكان زانایان هەستاون بە بەرهەمهێنانی جێگرەوەی ماددەی سكوالین كە مادەیەكی دەستكردەو لە قامیشی شەكر بەرهەمدەهێنرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ