فەیسبووك سەعاتی زیرەك دەخاتەڕوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەیسبووك سەعاتی زیرەك دەخاتەڕوو

 

 

كۆمپانیای فەیسبووك بە نیازە لە ساڵی ئایندەدا سەعاتی زیرەك بەرهەم بهێنێت كە چەندین تایبەتمەندی تەندروستی هەیە.

كۆمپانیای ناوبراو ئێستا سەرقاڵی گەشەپێدانی ئەو سەعاتە زیرەكەیە كە بەكارهێنەرانی دەتوانن بەهۆیەوە نامە بنێرن و چەندین تایبەتمەندیش لەخۆدەگرێت كە پەیوەندی بەتەندروستی و لەش رێكییەوە هەیە، بەوەی لە رێگەی ئەو سەعاتەوە دەتوانن پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و كۆمپانیاكانی پەیوەست بە لەش ڕێكی بكەن.

پێگە تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكا ئەوەیان ئاشكراكردووە، كۆمپانیای فەیسبووك بە نیازە لە ساڵی داهاتوودا هەنگاوێك بنێت و ئەو سەعاتە زیرەكە بخاتە بازاڕەوەو دەست بكات بە فرۆشتنی، بەمەش ركابەری هەردوو كۆمپانیای ئەپڵ و هواوی بكات كە ئێستا بازاڕی فرۆشتنی سەعاتی زیرەكیان بۆ خۆیان قۆرغ كردووە.

پێویستە بوترێت: چەند ساڵێكە فەیسبووك چۆتە كەرتی بەرهەمهێنان و چەند بەرهەمێكیشی خستۆتە بازاڕەوە لەوانە ئامێری واقیعی گریمانەیی (ئۆكیۆلس) و ئامێری قسەكردنی ڤیدیۆیی پۆرتاڵ.

كەشتی نوح

 

هه‌واڵی گرنگ