نەوت دەستی بەبەرزبونەوە كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەوت دەستی بەبەرزبونەوە كرد

دوای چەند كاتژمێرێك لە دابەزینی نرخەكانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1-3-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 62 دۆلار و 50 سەنت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبونەوەیەكی پێوانەیی تۆماركرد جۆرێک لە ماوەی سێ رۆژى رابردودا گەیشتە سەرو 67دۆلار، کە ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە.

هه‌واڵی گرنگ