بۆ نەفەوتانی خوێندن، وەزیری پەروەردە پرۆژەیەك پێشكەش دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ نەفەوتانی خوێندن، وەزیری پەروەردە پرۆژەیەك پێشكەش دەكات

 

 

وەزیری پەروەردەی عێراق پڕۆژەیەكی بەناوی (قوتابخانەكەم) ڕاگەیاند بۆ گەیاندنی وانەكانی خوێندن لەسەرجەم قۆناغە جیاوازەكان بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەهۆی پەتای كۆرۆناوە نەفەوتێت.

(عەلی دلێمی) وەزیری پەروەردەی عێراق لەپەیامێكی ڤیدیۆی تۆمار كراودا ڕایگەیاند، بەردەوامن لەهەوڵەكانیان بۆ دەستگیرۆیكردنی قوتابیان بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە جیاوازە ئەوەش لەڕێگەی كردنەوەی پڕۆژەی كەناڵێكی پەروەردەییەوە بەناوی (قوتابخانەكەمەوە).

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەڕێگەی ئەو كەناڵەوە كەشوهەوایەكی پەروەردەی ئەرێنی بۆ هەموو قۆناغەكان و كۆمەڵگە دەخوڵقێنن هەروەها گرنگی بەتێكەڵاوبوونی قوتابیان دەدەن بۆ تەواوكردنی ئەركە پەروەردەیەكەیان بۆ ئەوەی ئەمساڵی پڕۆسەكە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە نەفەوتێت.

دلێمی دەشڵێت، پڕۆژەكە نوێیەو بەپێی پڕۆتۆكۆڵێك دەكرێت كە لەلایەن هەموو قوتابخانە حكومی و ئەهلیەكانەوە پشتی پێدەبەسترێت و بەڕێوەبەرایەتی كەناڵە پەروەردەیەكەش ئەركی تۆماركردنی سەرجەم وانە فێركارییەكان بۆ هەموو قۆناغەكانی خوێندن بەدرێژای هەفتەیەك و ڕۆژانەش (24) كاتژمێر پەخش دەكرێت و دواتریش ڕەوانەی قوتابخانەكان دەكرێت.

وەزیری پەروەردە باسی لەوەش كردووە، ئەو هەنگاوە دەرفەتی گەیاندنی زانیارییەكان بەسەرجەم قوتابیانی قۆناغە جیاوازەكان وەكو یەك دەخوڵقێنێت.

 

بەوتەی وەزیری پەروەردە، ئەو دەستپێشخەرییە پەیامێكی پڕبەهایە بۆ بەرژەوەندی قوتابیان و شارەزایانی پەروەردە و كەسوكاری قوتابیان بەو پێیەی دەبێتە ناوەندێكی فێركاری .

 

 

هه‌واڵی گرنگ