بوومەلەرزەیەك لەم ناوچەیەی كوردستان روویدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بوومەلەرزەیەك لەم ناوچەیەی كوردستان روویدا

 

 

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی ئەو بوومەلەرزەیە بڵاوكردەوە كە لە نزیك شاری سلێمانی لەسنوری عێراق – ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویدا.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وردەكاری ئەو بوومەلەرزەیەی ئاشكرا كرد كە لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و لەسنوری عێراق – ئێران روویدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و نزیك لە سنوری عێراق – ئێران روویداوە.

راگەیەندراوەكە روونیكردەوە، گوڕی بومەلەرزەكە بریتی بووە لە (3,3) پلەو چەقی بومەلەرزەكە (63) كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری سلێمانی و (17) كیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی قەزای پێنجوێنی پارێزگاكە دوربووە.

 

هه‌واڵی گرنگ