ئەمڕۆ بریار لەسەر داخستنی ناوەندەكانی خوێندن دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ بریار لەسەر داخستنی ناوەندەكانی خوێندن دەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەبارەی زیادبوونی ژمارەی توشبوان بەكۆرۆنا كۆبێتەوەو بەئەگەرێكی زۆرەوە بڕیاربدات جارێكی تر ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەیەك دابخرێنەوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەوان پابەندن بە بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستیەوە، ئەگەر داوایان لێبکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دابخەن، ئەوا دایدەخەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا روو لە هەڵکشان بکات، پابەندی هەر بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی دەبن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

راشیگەیاند، سەلامەتی و تەندروستی ژیانی هاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان لە هەر کاتێکدا بێت بۆ پاراستنی خەڵکە.

هەر لەلایەكی دیكەوە دوێنێ یەكشەممە د.رەهێڵ فەرەیدون لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی توشبوان بەكۆرۆنا لەهەرێم لەهەڵكشاندایەو زۆر زیادیكردوە، بۆیە لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوەو دوو بابەتی گرنگیش تەوەری كۆبوونەوەكە دەبن، یەكێكیان جێبەجێنەكردنی بڕیاری پێشتر بۆ داخستنی سنورەكان و رێگەدان بەهاتنی گەشتیاران بەتایبەت لەناوچەكانی تری عیراقەوە بۆ هەرێم كە پێشتر بڕیاردرابوو هاتنی گەشتیاران قەدەغە بكرێت.

باسیلەوەشكرد، تەوەرێكی تر لەبارەی خوێندنەوە دەبێت و دۆخی توشبون بەكۆرۆنا لەناوەندەكانی خوێندن لەپەروەردەو زانكۆكان زیادیكردوە، بۆیە ئەگەرێكی زۆر هەیە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بڕیار بدات بۆ ماوەیەكی كاتی دەرگای خوێندنگەو زانكۆكان دابخرێنەوە.

ئەوەشی وتوە، "لەناو ناوەندەكانی خوێندن وەك پێویست رێنماییە خۆپارێزییەكان جێبەجێنەكراوە، بۆیە ئامارەكانی توشبون بەكۆرۆنا زیادیانكردوە".

 

هه‌واڵی گرنگ