لە ئەمڕۆوە بڕیارێكی هاتوچۆی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ئەمڕۆوە بڕیارێكی هاتوچۆی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە لە كاتژمێر 7 بۆ 9ــی بەیانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر رێگە پێدراو نییە بچنە ناو سەنتەری شاری سلێمانییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەكات كە لە ئەمڕۆ دوو شەممەوە بەرواری1-3-2021 لەكاتژمێر 7 بۆ 9ــی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.

ئەوەشی خستەڕوو: جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریكردنی شەقامەكان لەو دوو كاتژمێرەدا لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگەكانی دەرەوەی شارەوە دەبێت لەپێناوی كەمكردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەك پابەند بن بۆئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ