ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

بڕیارە كاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1 ی 3 ی 2021، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و یەكێك لە بەرنامەكانی كاری كۆبوونەوەكە، سوێندخواردنی هەڵكەوت ئەنوەرە وەك ئەندامی نوێی پەرلەمان لە فراكسیۆنی پارتی لە شوێنی ئومێد خۆشناو دەبێتە ئەندامی پەرلەمان.


دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاساییی خولی بەهارە رۆژی 2021/3/1
بەرنامەی كار
بەپێی حوكمی ماددەی (5)و بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (16)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (20)و ماددەكانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (52)و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 2021/3/1 بەمشێوەیە بێت:
یەكەم: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لەگیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووەم: كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان -عێراق.
چوارەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
پێنجەم: سوێندخواردنی پاڵێوراو بەڕێز (هەڵكەوت انور خەلیفە)، لەشوێنی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (ئومێد عبدالرحمن حسن)، بەپێی حوكمی ماددەی (27) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

 

هه‌واڵی گرنگ