لەسلێمانی گردبونەوە بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسلێمانی گردبونەوە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی گردببنەوەو داواكارییەكانیان بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی.

بێستون محمد پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: بڕیارە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی گردببنەوەو كێشەو داواكارییەكانیان بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی.

جێگەی باسە دوێنێ یەك شەممە بەشێك لە شۆفێرانی مەرزی باشماخ گردبونەوەو ڕایانگەیاند: لەلایەن بەشێك لە خاوەن قاتعەكانی عەلوەی سلێمانیەوە بار بەشێوەیەكی نایاسایی لە مەرزە لاوەكیەكان باردەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ