ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو تاوەكو ئێستا وادەی بەڕێوەچونی گفتوگۆ لەسەر پرسی بودجە لە ئەنجومەنەكە دیاری نەكراوە.

د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەكوردیوی ڕاگەیاند: بڕیارە كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی رۆژی دوو شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بونی عێراق لەرێككەوتنی پاراستنی دامەزراوە جێگیرەكان، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای ئاودێری و پڕۆژەیاسای ژنان و كچانی رزگاربوی دەستی داعش كۆببێتەوە.

هەروەها ووتیشی: لەكۆبونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا و دەنگدان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سەندیكای ژمێریاران و گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری یاسای تەندروستی گشتی دەكرێت لەگەڵ گفتوگۆكردن و دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە و هەموارێكی دیكەی یاسایی.

د.موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەشكرد: تائێستا رەشنوسی كۆتایی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ئامادەنیەو لایەنی كورد چاوەڕوانی پێشنیازی شیعەكانە تایبەت بە پشكی كورد لە پڕۆژە یاساكەداو پێشبینی دەكەم هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ