سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: كێشەی كورد لەعێراق كێشەی بودجە و موچە نیە خۆ لەسەردەمی (سەدام) بودجە دەدرا ئێمە شەڕیشمان دەكرد لەگەڵ سەدام تەنانەت دوای ڕاپەڕینیش ئامادە بوو مووچەی فەرمانبەران بنێرێت بەڵام چونكە كێشەی ئێمە كێشەی نەتەوایەتییە ئەگەر مەسەلەی نەتەوایەتیمان جێبەجێ ببێت مووچەمان ناوێت لەبەغداد.
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند: كێشەی ئێمە بودجە نییە خۆ لەسەردەمی (سەدام) بودجە دەدرا، ئێمە شەڕیشمان دەكرد لەگەڵ سەدام تەنانەت دوای ڕاپەڕینیش ئامادە بوو مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و كوردیش دەبێت خەمی خۆی بخوات بەپێشبینی من نەعێراق بەرژەوەندی هەیە ئەو هەنگاوە بهاوێژێت نەئێمەش عێراق هانبدەین بۆ هەنگاو هاوشتنێكی وا چەوت.
دەربارەی ئەوەی ئایا كورد كارتی فشاری بەرامبەر بەغداد هەیە؟ میرانی وتی" خۆ نەئەوان كارتی فشاریان هەیە كەئێستا مووچەیان گرتووە ئەوە كارتی فشار نییە، مەسەلەی كورد ئێمە هەموومان هێزە سیاسییەكان ئەگەر ڕاست بن لەگەڵ بیروباوەڕ و پەیڕەو و پڕۆگرامەكان و سۆزی خۆمان بۆ میللەتی خۆمان كێشەی ئێمە بودجە نییە خۆ لەسەردەمی (سەدام) بودجە دەدرا ئێمە شەڕیشمان دەكرد لەگەڵ سەدام تەنانەت دوای ڕاپەڕینیش ئامادە بوو مووچەی فەرمانبەران بنێرێت، خۆی كێشەی كورد كێشەیەكی نەتەوەییە،كێشەیەكی سیاسیە، كێشەیەكی كەلتورییە، بەداخەوە هەندێك لەهێزە سیاسیەكانیش كێشەی كوردییان هێناوە كردویانە بەبودجە بۆ منافەسە و موزایەدەی سیاسی كەئەمە بەڕای من گەورەترین هەڵەی مێژووییە، میللەت لەهیچ كام لەئێمە قبوڵ ناكات نەلەئێستا و نەلەئایندەشدا.
فازڵ میرانی وتیشی:"ئەگەر مەسەلەی نەتەوایەتیمان جێبەجێ ببێت مووچەمان ناوێت لەبەغداد، چونكە ئەگەر مەسەلەی نەتەوایەتیمان جێبەجێكرا واتە ئێمە قەوارەیەكی سەربەخۆمان هەبێت و داهاتی خۆمان بۆ خۆمان دەبێت، ئازاد دەبین، دەتوانیین ببینە كۆنفیدڕاڵییەك لەعێراق ئەوسا دەتوانیین پێكەوە بژین و موحتاجی بودجەی ئەوانیش نابین چونكە بەڕاستی هەموو حیزبی كوردی خەباتیان كردووە نەك لەپێناوی بودجە لەپێناوی مەسەلەی نەتەوەیی."