كوردیو
هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لە پارککردنی ئۆتۆمبێلەکان لەسەرشەقامی 120 مەتری و راشیدەگەیەنێت بەمەبەستی فرۆشتن بێت یان بۆ هەر کارێکی دیكە قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە بڵاویكردووەتەوە، پارککردنی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر شەقامی 120 مەتری بۆفرۆشتن بێت یان بۆ هەر کارێکی دیكە قەدەغەیە، چونکە کارێکی مەترسیدارە و هۆکارە بۆ روودانی رووداوی گەورە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆیە ئەو ماسی فرۆشانەی کە لەسەر شەقامی 120 مەتری لای ماجدی مۆڵ رایانگرتبوو سزادران و لەکاتی دووبارەکردنەوەی دەست بەسەر ئوتومبێلەکانیاندا دەگیرێت بۆ ماوەی 10 رۆژ.