ئەمڕۆ دوو شەممە لەشاری سلێمانی شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی گردبونەوەو داواكاری شۆفێرانی مەرزی باشماخ ڕەتدەكەنەوەو ڕایدەگەیەنن: داواكاری شۆفێرانی مەرزی باشماخ ناڕەوایە.
بێستون محمد پەیامنێری كوردیو لەشاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بەشێك لە شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی دژی گردبونەوەو داواكاری شۆفێرانی مەرزی باشماخ گردبونەوەو داواكاری ئەو شۆفێرانە بە ناڕەوا دەزانن.
هەروەها ووتیشی: بە ووتەی شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی، كاری شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی جیاوازە لە كاری شۆفێرانی مەرزی باشماخ و ئەوەی شۆفێرانی مەرزی باشماخ دەیكەن شەڕفرۆشتنە.
جێگەی باسە دوێنێ دووشەممە شۆفێرانی زیاتر لە٦٠٠ بارهەڵگری مەرزی باشماخ گردبونەوە و نیگەرانی خۆیان لەچارەسەرنەكردنی كێشەكانیان گەیاندە بەرپرسانی شارەكە كە بە ووتەی ئەو شۆفێرانە ماوەی چەند ساڵێكە چەندین ئۆتۆمبێلی عەلوەی سلێمانی لەمەرزە لاوەكیەكان بار باردەكەن و ئەوەش زیانی زۆری بەشۆفێانی خاوەن هێڵەكان گەیاندووە.