ئەمڕۆ دوو شەممە لە قەزای بەردەڕەش زەنگی بایكۆت لێدرا و مامۆستای وانەبێژ هەڵوێستیان وەرگرت و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد.
لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، هاتووە: لە چەند خوێندگا و قوتانخانەیەك لە كۆمەڵگای بەنێنان سەر بەپەروەردەی بەردەڕەش41 مامۆستای وانەبێژ هەلوێستیان وەرگرت و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد و چەند داواكاریەكیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو: هیوادارین لەسەرجەم پەروەردەكان مامۆستایانی وانەبێژ هەوڵی بایكۆت بدەن و وانەبێژان لە قوتابخانە و خوێندگاكان یەك بگرن و بایكۆت بكەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بـــابــەت: یاداشتنامە مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەكانی كۆمەڵگای بەنێنان .
بۆ /بەڕێز وەزیری پەروەردە د. یٔالان حەمە سعید
بۆ /بەڕێوبەری پەروەردەی گشتی دهۆك
بۆ /بەڕێوبەری پەروەردەی بەردەڕەش
لە سێ قوتابخانەی یٔامادەیی تێكەڵاو و بنەڕەتی كچان و بنەڕەتی كوڕان لە كۆمەڵگای بەنێنان سەر بەپەروەردەی بەردەڕەش41مامۆستای وانەبێژ هەلوێستمان وەرگرتووە ناچین بۆ هۆلەكانی خوێندن بەرامبەر :
ـ پێ نەدانێ شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگەكانێ (10 و11 و 12) ودواخستنی كە 5 مانگە نەدراوە.
- دیاری نەكردنی چارەنوسی مانگەكانی(1و 2 و 3) بۆ وانەبێژان یٔایا بە مقگوح دەبێ یان بەپێی بەشە وانە دەبێت.
ـ یٔایا یٔەوانەی دوو دەوام دەكەن چۆن بۆیان حساب دەكرێت.
ـ یٔایا وانەبێژانی نوێ مانگی 10 و 11 و 12 بۆیان حساب دەكرێت .
ـ یٔایا یٔەوانەی پۆلی 12 دەلێنەوە ودوو دەوام دەكەن چارەنوسیان چۆن دەبێ هەر 300 هەزار مقگوح وەردەگرن یاخود بەبەشە وانە بۆیان حساب دەكرێت.
ـ یٔەوانەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٠ دەوامیان كردووە شایستەیان بۆ حیسابە ؟ كەی و چۆن دابەش دەكرێت ؟
ـ تا یٔێستاش بەشێك لە وانەبێژان شایستەی مانگی ٤-٥ ساڵی ڕابردوویان وەنەگرتووە !
ـ وانەبێژانی كەمپەكان زیاتر لەساڵێكە شایستەیان پێ نەدراوە !
ـ ڕوژانە دەیان و سەدان پێشەلكاری بەرامبەر مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێت مافیان پێنادرێت.
هەر سێ قوتابخانەی كۆمەڵگای بەنێنان یٔەمڕۆ
یەك وانە و دوو وانەیان خوێندووە و قوتابیانیان ناردۆتەو ماڵەوە بەهۆی كەمی میلاكات و بە نەچوونە ژورەوەی وانەبێژان بۆ هۆلەكانی خوێندن پۆلەكان بێ مامۆستابوون یٔەمەش ناوی مامۆستایانن لەخوارەوە ↓
بەهیوام بەڕێز دكتۆر یٔالان بێتە سەرخەت وڵامی داواكاریەكانی وانەبێژان بدەنەوە . ..
كارۆخ عبداللە گوڵاوی
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ
٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢١ زاینی