تا ئێستا مووچەی ئەم شوێنە دابەشنەكراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تا ئێستا مووچەی ئەم شوێنە دابەشنەكراوە

كوردیو

تاوەكو ئێستا مووچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشنەكراوە و جێگری سوپاسالااری پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت،"ئەو کێشەکە پەیوەندی بە بانکەوە هەیە".

سەرچاوەیەك لە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیانووە،" هەرچەندە بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سێ موچە بە یەکەوە و بێ لێبڕین وەربگرن، بەڵام تا ئێستا ئەو موچانەیان پێنەدراوە، دەنگۆیەک هەیە، کە لەسەر ئەو پسوڵەیەی موچەکەی پێوەردەگرن هەر بڕە پارەیەک نوسرابێت پێشمەرگەکان بۆیان نییە رەتیبکەنەوە و ئەوانیش ترسی لێبڕینی بەشێک لە موچەکانیان هەیە".

هاوكات، قارەمان کەمال جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە لە لێوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیان،"بەپێی زانیارییەکانی ئەو، کێشەکە پەیوەندی بە بانکەوە هەیە، کە تا ئێستا رەزامەندیان نیشان نەداوە بۆ خەرجکردنی چەکی موچەکان".

ئاماژەی بەوەشداوە، نەک هەر لیواکانی سەر بە وەزارەت، بەڵکو هێزەکانی 80ش، کە لە بانکەکانی هەولێر موچە وەردەگرن، موچەیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا هێزەکانی یەکەی 70 لە سلێمانی موچەیان وەرگرتووە".

ئەوەش لەكاتێكدایە،بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە، کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراوەتەوە، دەبوایە رۆژی 25ـی ئەم مانگە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرایە و لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتیش سێ موچە بەیەکەوە و بە بێ لێبڕین وەربگرن، کە پارەکە لەلایەن ئەمریکاوە دابینکراوە.
 

 

هه‌واڵی گرنگ