پەروەردەی سلێمانی داوایەك ئاراستەی مامۆستایانی وانەبێژ دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەروەردەی سلێمانی داوایەك ئاراستەی مامۆستایانی وانەبێژ دەكات

كوردیو

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی داوا لەو مامۆستایانە دەكات كە فۆڕمی وانەبێژییان پڕكردووەتەوە سەردانی پەروەردەكەیان بكەن بەمەبەستی دەستپێكردنی مامەڵەكانیان.

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،داوایان ئاراستەی ئەو مامۆستایانە كردووە كە پێشتر فۆرمی وانەبێژییان پڕكردووەتەوە، بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن و مامەڵەكانیان دەست پێبكەن".

ئاماژەی بەوەشداوە،"پەیوەندیکردن بەو کەسانەی کە پێشتر داوایانکردووە، لەسەر بنەمای پسپۆڕی و ساڵی خوێندنیانە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەم كاتەدا پێویستیان بەمامۆستا هەیە بۆیە لەڕێگەی وانەبێژانەوە مامۆستا دابین دەكەن و گرفتەکەش ئەوەیە بەشێک لەو کەسانە کەپێشتر ئامادەبوون وەک وانەبێژ کاربکەن ئێستا ژمارە مۆبایلەکانیان داخراوە".
 

 

هه‌واڵی گرنگ